٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مووسڵ پۆستێکی دیكه‌ به‌ كورد درا

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵدا سێ بەڕێوبەری گشتیی پارێزگای مووسڵ دانران، کە یەکیان پشکی کوردبوو.

 

سیدۆ حسێن تاتانی، لە فراکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "لە کۆی ئەو سێ بەڕێوبەرە یەکێکیان پشکی کورد بوو، لەنێو کوردیشدا پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، کە د. ئەحمەد نازم دووبەردانی، بەڕێوبەری تەندروستیی مووسڵی وەرگرت."

 

سیدۆ حسێن تاتانی ڕایشیگەیاند: "بەڕێوبەرەکانی تریش بریتی بوون لە وەبەرهێنان و پەروەردە."

 

کــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار