به بڕی 68ملیار دینار کۆمەڵێك پرۆژه‌ی ڕێگاوبان له سه‌نته‌ری شاری دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێن

دهۆك-KDP.info- سه‌رۆكی شاره‌وانیی دهۆك ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆمەڵێك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ شاری دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئیحسان یه‌حیا، سه‌رۆكی شاره‌وانیی دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆمەڵێك پرۆژه بۆ كه‌رتی ڕێگاوبانی ناوشاری دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت."
سه‌رۆكی شاره‌وانیی دهۆك ڕایشیگه‌یاند: "له لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه بڕی 68 ملیار دینار ته‌رخان كراوه بۆ پرۆژه‌كان كه جگه له قیرتاوكردن و سیانه‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌قامێك دوو ئۆڤه‌رپاسی سه‌ره‌كی و ئه‌نده‌رپاسێكی سه‌ره‌كیش بۆ شه‌قامه‌كانی ناو شاره‌كه دروست ده‌كرێن."
ئیحسان یه‌حیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه ماوەی پرۆژه‌كه 960 ڕۆژه و ده‌بێ له كاتی یاسایی‌ی خۆیدا ته‌واو بكرێت.
هێدی كاكه‌یی




