٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی پارتی، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى فه‌رید زامدار ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی شاعیر و نووسەر (فەرید زامدار)

بەڕێزان خانەوادەی شاعیر و نووسەر (فەرید زامدار)

دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و رۆژنامەنووس(فەرید زامدار)  بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

هەڤاڵ(فەرید زامدار) نووسەر و شاعیرێكی دیاری گەلەكەمان بوو لە ساڵی 1952لە شاری هەولێر لەدایك بووە، لە تەمەنی لاوێـتیدا سەروكاری  لە بواری ئەدەبی دا هەبووەو لەو رووەوە جێپەنجەی روون و بەرچاوە و بەدرێژایی تەمەنی رۆشنبیریی و ئەدەبی خاوەنی چەندین دیوان و بەرهەم و كتێبی ئەدەبیبوو.

ئومێدەوارین هاوخەمیی و هاوسۆزیی هەڤاڵانی و هاوپیشەکانی لە نووسەران و رۆژنامەنووسان ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادەكەتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و هیواخوازین لە خەم و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت.

 

اناللە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

22/7/2019

هەواڵی پەیوەندیدار