خانەقین ڕێگری لەو گرووپه دەکرێت کە واژوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كۆ ده‌كه‌نه‌وه

خانه‌قین- KDP.info - چه‌ند ڕۆژێكه گرووپێك له پێكهاته‌كانی شاری خانەقین كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140یان وەڕێ خستووە، لایه‌نی ئه‌منی له خانه‌قین هه‌وڵی ڕێگری له گرووپه‌كه ده‌ده‌ن و بیانوویان بۆ ده‌هێننه‌وه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قینیش ده‌ڵێ، ئەوان مۆڵه‌تیان پێ داون.
وسام خانه‌قینی، وته‌بێژی گرووپی خانه‌قین بۆ ئاشتی و ئارامی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هاووڵاتییانی خانه‌قین به جۆشوخڕۆشهوه به پێكهاته‌كانی توركمان و عه‌ره‌ب و كوردەوە به‌شداری ده‌كه‌ن و واژوو ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خانه‌قین و مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام زۆرمان ڕێگری لێ ده‌كرێت".
وسام خانه‌قینی گوتیشی: "قاید قواتی دیاله هات و داوای ئه‌وه‌ی لێ ده‌كردین كه كۆتایی به كه‌مپینه‌كه‌مان بێنین و ده‌یگوت ده‌بێ مۆڵه‌ت له ئێمه وه‌ربگرن. ئه‌وان ئه‌و كه‌مپینه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆیان ده‌بینن، پێمان ده‌ڵێن، ئێوه ڕێگه‌تان گرتووه، ئێمه‌ش پێمان گوتن ئێمه ڕێگه‌مان نه‌گرتووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێمه ته‌نیا مێزێكمان له‌ناو فلكه‌ی خانه‌قین داناوه، كه هیچ ڕێگه‌یه‌كمان نه‌گرتووه".
خانه‌قینی گوتیشی: "من خۆم نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی توركمانم له كه‌مپینه‌كه و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی خانه‌قین بێزار بوون له‌و ڕه‌وشه‌ی له شاره‌كه‌یاندا هه‌یه و داوای چاره‌سه‌ریی خێرا ده‌كه‌ن".
ڕۆژی 15ی ته‌موزی 2019 گرووپی ئاشتی و ئارامیی خانه‌قین كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ست پێ كردووه، ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌شدارییان تێدا كردووه.
سه‌میر محه‌مه‌د نوور، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك لایه‌نی ته‌شریعیی خانه‌قین مۆڵه‌تمان داوه به گرووپێك له‌ژێر ناوی گرووپه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژووی هاووڵاتییان و ئاراسته‌كردنی بۆ لایه‌نی حكوومه‌ت له به‌غدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق".
محه‌مه‌د نوور گوتیشی: "دووای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دۆخی سیاسی و ئه‌منیی خانه‌قین تێك چووه و ده‌بێ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ خانه‌قین بدۆزرێته‌وه و ناكرێت ئه‌و ڕه‌وشه ئاوا بمێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قینیش پشتیوانی داواكانیانین".
نوور گوتیشی: "كۆمه‌ڵێك كه‌سی نادیار ڕۆیشتوون سكاڵایان له دادگا له‌سه‌ر شه‌ش كه‌س له ڕێكخه‌رانی گرووپی مه‌ده‌نیی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو تۆمار كردووه، قاید قواتی عه‌مه‌لیات ڕۆیشتووه‌ته لایان و گوتوویه‌تی نابێ له گۆڕه‌پان واژوو كۆ بكه‌نه‌وه، بڕۆن خانوو بۆ خۆتان بگرن، ئه‌وه ده‌سته ده‌یه‌وێت ئیشه‌كه‌یان تێك بدات".
عه‌زیز هه‌ورامی




