فەرزنگ ئەحمەد: سوپای پاسداران 11 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانی دەستگیر كرد
__2019_06_22_h15m1s45__ER.jpg)
چۆمان-KDP.info- لە گوندی ئالانەی سنووری حاجی ئۆمەران، سوپای پاسدارانی ئێران 11 كەسیان دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتی گوندەكەدا گرت.
فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران لە سنووری شارۆچكەی چۆمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سوپای پاسدارانی ئێران 11 كەسی گوندی ئالانەی سنووری ناحیەكەمانیان دەستگیر كردووە و هەروەها دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتیانی ئەو گوندەدا گرتووە، كە تا ئێستاش ئەو هاووڵاتیانە ئازاد نەكراون".
بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران دەشڵێ: "سەرووی خۆمان ئاگادار كردووەتەوە و بەدواداچوون بەردوامە بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیانە و مەڕوماڵاتەكانیان ئازاد بكرێن".
ڕابین شێروانی




