لیژنه‌ى ده‌ستپاكیى په‌رله‌مان: هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئومێدبەخشن

هەولێر-KDP.info- ڕۆژى دووشەممە 15/7/2019، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمیی ساز کرد و لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکوەزیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چەند بڕیارێکی گرنگى لەبارەی دەوامی وەزیرەکان و خاوەن وەزیفه باڵاكان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی ڕووتین و دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیلوەرگرتن لەناو داموودەزگاکانی حکوومەتدا خسته ڕوو، دواتر بە کۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كران، پەرلەمانتارێكی لیژنەی ده‌ستپاكییش له په‌ڕله‌مانى كوردستان دەڵێ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى حكوومه‌ت ئومێد ده‌ده‌ن به خه‌ڵكى كوردستان كه حکوومەت به‌فیعلى ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ده‌بێته‌وه .
له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى حكوومه‌ت ئومێد ده‌ده‌ن به خه‌ڵكى كوردستان كه به‌فیعلى ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ده‌بێته‌وه، پشتگیرى و پشتیوانیى كارنامه و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران شه‌ش بڕیار‌ى ده‌ركرد و سه‌ره‌تاش له پله‌باڵاكانەوە ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌مه‌ش گرنگه، ئێمه‌ش له په‌رله‌مانى كوردستانەوە به‌دواداچوونى جددى بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان ده‌كه‌ین و چاو‌دێر ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌مووان له هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌لى ببینه‌وه ".
وەك ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دەستپاکیی په‌رله‌مانى كوردستان گوتی: "ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكوومه‌ت له به‌رده‌مى په‌رله‌مان و دیاریكردنى ڕووبەڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له كارنامه‌ى حكوومه‌ت ئاماژه‌یه‌كى گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك هه‌ست به دڵنیاییبوون بكه‌ن و بۆیان دیار بێت ئه‌م حكوومه‌ته نیه‌تێكى جددى هه‌یه و كار ده‌كات بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى".
ڕۆژی 10-7-2019 كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان متمانەی كاركردنی پێ درا و ڕۆژى 15ى مانگیش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى بەڕێوە برد.
نەشوان بەرزنجی




