بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حەسەن مستەفا عەزیز دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز حەسەن مستەفا عەزیز
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كۆمەڵایەتی و عەشیرەتی گل (ئەحمەد مستەفا عەزیز)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانی گل دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا لله و انا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




