حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له ناحیه‌ی بجیل جێبه‌جێ ده‌كات

دهۆک-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بجیل ڕایگەیاند، به‌هۆی ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له سنووری ناحیه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
فه‌رهاد مه‌حموود، به‌رێوه‌به‌ری نا‌جیه‌ی بجیل، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاره‌ی پترۆدۆلار به بڕی (2) ملیار دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له سنووری ناحیه‌ی بجیل جێبه‌جێ ده‌كرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له (17) گه‌ڕه‌كی ناحیه‌كه شه‌قامه ناوخۆیییه‌كان قیرتاو ده‌كرێن. كه ئه‌مه‌ش بۆ هاووڵاتییانی ناحیه‌كه كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له ڕووی خزمه‌تگوزاری و ئاسانی هاتوچۆكردنەوە."
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بجیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "شه‌قامێكی سه‌ره‌كی بۆ سه‌یرانگای سیپه قیرتاو ده‌كرێت كه كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی گه‌شتیاران و هاووڵاتییانی ناوچه‌كە."
هێدی كاكه‌یی





