٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فواد عەلیکۆ: ئەمەریکا و فەرەنسا بۆ رێککەوتنی ئەنەکەسە و پەیەدە هەوڵ دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  سیاسەتمەدارێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێ، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ  نێزیکبوونەوەی ئەنەکەسە و پەیەدە لە لایەن ئەمەریکا و فەرەنساوە، دەستپێشخەرییەکیشیان بۆ کردوون.


فەرەنسا دەستپێشخەرییەکی کردووە بۆ لێکنێزیکبوونەوەی پەیەدە و ئەنەکەسە  لە ڕۆژئاوا و ئێستاش هەوڵەکان بەردەوامن بۆ نێزیکبوونەوەیان. فواد عەلیکۆ، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "دەستپێشخەریی فەرەنسا هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام پەیەدە نیەتی نییە، هەرجارێک بیانوو دەردەهێنێت، ئێمەش ناچینە ژێر گوشارەکانیان، دەبێ ئەوان خۆیان یەکلایی بکەنەوە و هەندێک هەنگاو بێنە پێشەوە، چونکە ئەوان هۆکاری سەرەکین."

 

عەلیکۆ، ئەندامێ لیژنەی سیاسیی پارتی یەکێتیی کوردستانی-سووریا  دەڵێ: "خۆمان هەموو ناوەکانمان پێشانی خەڵک داون و دەمانەوێت دەستگیرکراوەکانمان ئازاد بکەن، تا ئێمەش خۆمان زیاتر نێزیک بکەینەوە."

عەلیکۆ دەشڵێ: "ئێمە بەبێ گرەنتی هیچ ڕێککەوتنێک ناکەین، چونکە ئەوان دەڵێن با ئەنەکەسە بێتە ڕۆژئاوا، کەچی هیچ نیەت و حەزێکی ڕێککەوتن بۆ دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و سەربازی نییە."

کــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار