كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا سەردانی مەزاری نەمرانی كرد

بارزان-KDP.info- شاندێكی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی ستیڤن فەیگن، كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ستیڤن فەیگن، ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرا كرد و رایگەیاند: "ئەم سەردانەم بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان، بۆ ئەو مەبەستە بووە كە لە نزیكەوە ببینم كە بنەماڵەی بارزانی و گەلی كورد، بە گشتی و بارزانییەكان بە تایبەتی، رووبەڕووی چ ستەم و تراژیدیایەك لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە بوونەتەوە".
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداش، كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا گوتی: "پەیوەندییەكان پێشەوەچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە و هیواخوازیشین لە ئایندەیەكی نزیكدا هەولێر و بەغدا سەرجەم كێشەكانی نێوانیان چارە بكەن".
ڕابین شێروانی




