بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە هەرسێ خانەوادەی قادر سەعید و قانعی مینە ڕەش و لەتیف رەشید دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو قادر سەعید قوباد
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری شاری سلێمانی (قادر سەعید قوباد) سەرۆكی هۆزی (مەنمی)ـمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی ئێوە و خزمانی هۆزی مەنمی و دۆستانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی
-----------
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو قانعی مینە ڕەش
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی فاتح ئەمین ناسراو بە (قانعی مینە ڕەش)ـمان پێگەیشت.
هاوخەمیمان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی
-----------
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو لەتیف رەشید قادر
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری سلێمانی(لەتیف رەشید قادر)ـمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




