سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له نووری ئه‌لمالكی ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له به‌ڕێز نووری ئه‌لمالكی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراقی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/7/2019 ئه‌نجام درا، به‌ڕێز ئه‌لمالكى سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزیان و بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى خواست.




