ئەم حەفتەیە توركمانەكان چەند پۆستێكی دیكە لە حكوومەت وەردەگرن
__2019_07_14_h16m9s12__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی سكرتێر و وەزیرێكی هەرێم، لەم حەفتەیەدا توركمانەكان چەند پۆستێكی دیكەی باڵا، وەكو ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی وەردەگرن.
10ی ئەم مانگە كابینەی نوێ بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی لە پەرلەمان متمانەی پێ درا و دەستبەكار بوو. بۆ یەكەم جارە دوو وەزیری پێكهاتەكان بەشداری لە كابینەی نوێدا دەكەن. عەبدوڵقادر بازرگان، سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "یەكەمین جارە پێكهاتەی توركمان پۆستی زۆر باڵا وەردەگرن، دوای وەرگرتنی سكرتێری پەرلەمان و وەزیرێكی هەرێم، لەم حەفتەیەدا چەند ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتییش وەردەگرن".
ڕابین شێروانی




