سبەی ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە دەبات

ھەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران گوتی، بڕیارە سبەی (١٥-٧-٢٠١٩) ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەڕیوە ببات و بەفەرمی دەست بە کارەکانی خۆی بکات.
ئەو سەرچاوەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سبەی ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی لە کابینەی نۆیەم بەڕێوە دەبات و دواتر بەفەرمی دەست بە کارەکانی خۆی دەکات."
سەرچاوەکە گوتیشی: "تاوەکو ئێستا تەنیا بەشێک لە وەزیرەکان ئاڵوگۆڕیان پێ کراوە و لەم ڕۆژانەدا سەرجەم وەزیرەکان ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن."
بڵند ئیبراھیم




