دەزگای ڕوانگە: ھەلی كار بۆ ھەزار و ٦٩٠ كەس دەڕەخسێنین
__2019_07_13_h14m45s15__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای ڕوانگە ڕایگەیاند، بە مەبەستی دۆزینەوەی كار بۆ كارخوازان و بەھێزكردنی توانا و شارەزایییەكانیان، دەزگای ڕوانگە پێشانگایەكی نێودەوڵەتی بە بەشداریی ١٦٦ كۆمپانیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەكاتەوە، كە ھەلی كار بۆ زیاتر لە هەزار و ٦٩٠ كارخواز دەڕەخسێنێت.
ئاری ڕەسووڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە مەبەستی گەیاندنی كارخوازان بە خاوەنكار و بەھێزكردنی توانا و شارەزاییەكانیان، دەزگای ڕەوانگە، پێشانگای نێودەوڵەتیی كاری ڕوانگە فورەسی ٢٠١٩، لە ڕێکەوتی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگەدا دەکاتەوە، كە له ١٠ی بەیانییەوە تاوەكو شەشی ئێوارە بەڕێوە دەچێت."
ئاری ڕەسووڵ گوتیشی: "پێشانگاكە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان دەكرێتەوە، كە تێیدا ھەزار و٦٩٠ هەلی كار دەڕەخسێندرێت و ١٦٦ كۆمپانیاش لە ١٤ وڵاتی جیھانەوە بەشداری دەكەن؛ وەكو كۆریا، كوێت، لوبنان، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، دانیمارك، سوید، ئیمارات، سویسرا، ئەمەریكا، كەنەدا، كوردستان و عێراق."
بڵند ئیبراھیم




