٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە رووسیا داوای پشتگیریكردن لە ھەرێمی كوردستان كرا

سەرچاوە: KDP.info

مۆسكۆ-KDP.info- لە میانی كۆبوونەوەیەكی فەرمیی سەركردایەتیی لاوانی سیاسیی ئەورووپا و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیای فیدڕاڵدا، داوا كرا پشتگیری لە كوردستان و حكوومەتی تازەی ھەرێمی كوردستان بكەن.

فەلاح حەسەن، ئەو گەنجە كوردەی كە جێگری یەكەمی سەرۆكی لاوانی سیاسیی ئەورووپایە و بە سەرۆكایەتیی شاندێكی لاوانی ئەورووپا چەند دیدارێكی فەرمیی لە مۆسكدا ئەنجام داوە، ئەمجارە شاندەكەی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ كاروباری ڕێكخراوەكان كۆبووەوە، فەلاح حەسەن دەڵێت: "من وەكو كوردێك داوای پشتگیریم لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا كرد و ئەوانیش خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەرۆكایەتی و حكوومەتی تازەی ھەرێمی كوردستان دەربڕی، ھەروەھا پەیمانیان پێ داین كە پشتگیری لە ھەرێمی كوردستان و حكوومەتەكەی بكەن".

شایەنی باسە، ناوبراو لە ھەمان كاتدا نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستانە و بۆ چەندین دیداری فەرمی سەردانی مۆسكۆی كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار