٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری كارەبا: ئەمڕۆ كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی دوێنێ كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە متمانەی پێ درا، بڕیارە ئەمڕۆ كابینەی نوێ یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدات.

لەو بارەیەوە، كەمال ئەترووشی، وەزیری كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكمان ھەیە و ئێستا ئێمە بەڕێگاوەین بەرەو ئەوێ، كه‌ ئه‌مه‌ش یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە".

ئەم كۆبوونەوەیە، یەكەم كۆبوونەوەی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە، دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە متمانەیان لەلایەن پەرلەمانەوە وەرگرت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار