ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لهسهر دانانی پارێزگاری کەرکووک کۆدەبنەوە

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکووک کۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، کە هەردوو شاندی ناوبراو لهبارهی پرسی دانانی پارێزگاری کەرکووک کۆدەبنەوە.
خێڵان بەختیار




