ئه‌مڕۆ پەرلەمانی كوردستان چەند ئاڵوگۆڕێك دەكات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی كار ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێك دەكرێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كردووە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/7/11 كۆدەبێتەوە و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (14)ی ئاساییی راگەیاندووە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، كارنامه‌ی دانیشتنی ئەمڕۆ كه بڕیاره له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه بچێت، له 3 بڕگه پێكهاتووه، یه‌كه‌میان تایبه‌ته به سوێندخواردنی یاسایی بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره نوێیانه‌ی، كه شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌گرنه‌وه، كه پۆستی حكوومییان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌رگرتووه، ئه‌وانیش چوار په‌رله‌مانتارن و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون:
1- له‌نجه ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان له شوێنی ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم.
2- شیرین یونس عه‌بدوڵڵا عه‌زیز له شوێنی بێگه‌رد تاڵه‌بانی.
3- هیمداد سه‌باح بیلال له شوێنی ئایدن مه‌عروف سه‌لیم.
4- باپیر كامه‌لا سه‌لمان كامه‌لا له شوێنی عه‌بدوڵڵا مه‌حمود محه‌مه‌د.
بڕگه‌ی دووه‌می كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانیش تایبه‌ته به میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
بڕگەی سێیەمش بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان.




