٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میسال ئالووسی بۆ KDP: متمانەمان بە مەسروور بارزانی هەیەو سەرکەوتوو دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حزبی ئووممەی عێراقى رایگەیاند، ئێمە متمانەی تەواومان بە مەسروور بارزانی هەیە سەرکەوتوو دەبێت لە کارەکانی دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/07/2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بەخشی.

میسال ئالووسی لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:'' دەزانین مەسروور بارزانی جێگایی متمانەی خەلکە و دەبێتە هۆکار، خزمەتی خەلکی شایستە و بەرێزی کوردستان بکرێت، بۆیەش متمانەمان پییەتی و دەتوانێ سەرکەوتووبێ.

گوتیشی:''هیوادارم حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی ببێتە هۆکاری خۆشگوزەرانی و ئازادی و ئاشتی سەرتاسەری لە نێوان هەموو لایەنەکان دا.

کـــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار