مامۆستایانی زانکۆ: پشتیوانیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كابینه‌ی نوێ گرنگه
__2019_07_10_h18m47s28__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- سێ مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین, پۆله‌ته‌كنیكی دهۆك و سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی په‌یامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه ڕۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ پشتیوانی له كابینه‌ی حكوومه‌ت گرنگ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئێستا کە ڕۆڵی به‌هێزی له ناوچه‌كەدا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگ درا به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا سوێندی یاساییان خوارد و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كارنامه و هێڵه گشتییه‌كانی كابینیه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خوێنده‌وه. د. ڕه‌زوان بادینی, مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌شی ڕاگه‌یاندن، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كاك مه‌سروور بارزانی هه‌ڵكه‌وته‌ی خێزانێكی شۆڕشگێر و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانه، باوك و باپیرانی له خه‌باتی نه‌پساوه‌ی شۆڕشی گه‌لی كوردستاندا بوون و تا ئێستاش كوردستانیان به كه‌ناری ئارامی گه‌یاندووه. خۆیشی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره، به‌تایبه‌ت ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هەیە، كه گرنترین خاڵی سه‌ركه‌وتنی ئارامی و دۆخی ئه‌منیی كوردستانه و، ده‌كرێت ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ كاره‌كانی داهاتووی. خۆیشی كه‌سێكی دیپلۆماتكارە و له یه‌كه‌م ڕێوڕەسمی سوێندخواردنیدا وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت جۆرێك له متمانه‌به‌خۆبوون و پشتیوانیكردنی له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه هه‌بوو, ئه‌مه‌ش ئه‌ركی كاك مه‌سروور گه‌وره‌تر ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی له‌به‌رده‌میدان تێ‌یان بپه‌ڕێنێت و به ژیری و سه‌لیقه‌ی خۆی كار بكات بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا."
د. ڕه‌زوان بادینی گوتیشی: "كارنامه‌ی حكوومه‌ت گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت چاكسازی و جه‌ختكردنه‌وه له خزمه‌تكردن و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه سێ چه‌مكی گرنگن له پشتیوانیی به‌هێز له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه و داواكاری و ویستی خه‌ڵكی كوردستانیشه ".
د. ڕه‌زوان بادینی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "دوای سوێندخواردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، په‌یامی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بۆ پشتیوانی له حكوومه‌ت گرنگ بوو، سه‌رۆك بارزانی مه‌رجه‌عیه‌تی گرنگی كورده، هه‌ر كابینه‌یه‌ك ئه‌و پشتیوانیی بكات له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ده‌وه‌ستێتت. سه‌رۆك بارزانی جیا له‌و جه‌ماوه‌رە فراوانه‌ی هه‌یه‌تی، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا كه‌سێكی گوێلێگیراوه و بۆچوون و قسه‌كانی پێشوازیی فراوانیان لێ ده‌كرێت و ده‌كرێ كابینه‌ی حكوومه‌ت ئه‌و پشتیوانییه‌ی سه‌رۆك بارزانی بكه‌نه هه‌وێنی به‌هێزكردنی پایه‌كانی كوردستان."
هاوكات د. كه‌یوان ئازاد، مامۆستای زانكۆی سلێمانی، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كورستان گوتی: "ئه‌وه‌ی گرنگه جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. دوو خاڵ زۆر گرنگه، یه‌كه‌م ماف بۆ مووچه‌خۆرانی كوردستان بگه‌ڕێنرێته‌وه و ئه‌ركیشیان دیاری بكرێت، ئه‌م خاڵه وه‌رچه‌رخانی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات و متمانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكوومه‌ت و فه‌رمانبه‌ران و، خاڵی دووه‌م پاكسازی و چاكسازی له سیسته‌می ئیداره و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه به‌خۆشحاڵییه‌وه له كابنیه‌ی نوێی حكوومه‌تدا هه‌ردوو درووشمەکە وه‌ك خاڵی جه‌وهه‌ری ئاماژه‌یان پێ دراوه، جگه له‌وه‌ی ده‌بێ حكوومه‌ت خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كان دابین بكات و كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت هاوسه‌نگ بكات ".
د. كه‌یوان ئازاد ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێت، خه‌ڵك پشتیوانی له كابنیه‌ی حكوومه‌ت ده‌كات، خۆشحاڵین كه جددییه‌ت له جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌كاندا ده‌بینرێت، گرنگه له قۆناغی قسه‌كردنه‌وه بگوازرێینه‌وه بۆ كردار، له هه‌مووش گرنگتر، حزبه‌كان پێكه‌وه شان بدەنە بەر به‌رپرسیاریه‌تیی حكوومه‌ت."
ڕزگار عیسا, مامۆستای زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی دهۆكیش بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ له یه‌ک کاتدا دوو ڕووداوی گرینگمان بینی. یەکەم، مه‌سروور بارزانی وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیرانێکی گه‌نج و لێهاتوو و خاوه‌ن که‌سایه‌تیی به‌هێز له ئاستی جیهاندا سوێندی یاسایی خوارد وه‌ک سه‌رۆکی حکوومه‌ت، که ماوەیەکە خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی کابنیه‌ی نوێی حکوومه‌ته، حکوومه‌تێک کە زۆر ئومێدمان پێی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ و ناوخۆی کوردستان هاوکێشه‌کان سفر بکاته‌وه و، ڕووداوی دووه‌م، سەفەری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ فه‌ره‌نسا و کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئەو وڵاتە".
ڕزگار عیسا گوتیشی: "هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم ڕۆڵی به‌هێزیان ده‌بێت له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داهاتووی كوردستان و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شیان لێ ده‌كرێت كه كوردستانێکی به‌هێز بنیاد بنێنن، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوانه جێگای ئومێد و دڵخۆشین ".
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "شێوه‌ی پرۆتۆکۆلی پێشوازى له سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیره‌کان جیاواز و سه‌رنجڕاکیش بوو".




