شارەزایان: چاوه‌ڕوانیی حكوومه‌تێكی به‌هێز و شه‌فافمان له گوتار و كارنامه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا به‌دی کرد

سلێمانی-KDP.info - ئه‌مڕۆ، 10ی ته‌مووز، په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خشی. له وتاری ده‌ست به‌كاربوونیدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند، هه‌موو توانای خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئەوەی حكوومه‌تێكی به‌هێز و خزمه‌ت گوزار بن و ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بنه‌وه و درووشمه‌كان ده‌كه‌نه كردار.
مامۆستای زانكۆ، ماجید خه‌لیل، له‌باره‌ی سوێندخواردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم و كارنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ چوار ساڵی ئاینده، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دووای دانوستانێكی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی خۆشحاڵیی سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانه، كارنامه‌ی حكوومه‌ت كه سه‌رۆكوه‌زیران خوێندییه‌وه، كارنامه‌یه‌كی باش و گرنگه و، گه‌شبینین کە ئه‌زموون وه‌رگیراوه ".
ماجید خه‌لیل گوتی: "پێویسته وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێ به ستافی به‌هێز و ڕاوێژكار كاره‌كانیان بكه‌ن و ئاگایان له داوا و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییانی كوردستان بێت، ئاگایان له‌وه بێت له شه‌قام چی ده‌گوزه‌رێت و هیواداریشین درووشمی كوردستانێكی به‌هێز جێبه‌جێ بكرێت و دروشمه‌كان بكرێن به‌كردار".
خه‌لیل بڕوای وایه: "حوکمڕانیی نوێی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ ناو چینوتوێژه‌كان، گۆڕانكاری له حوکمڕانیدا ده‌كات و داوایشی هه‌یه كه گرنگی به خوێندنی باڵا بدرێت و كاری جددیی بۆ بكرێت، گرنگی به زانكۆ حكوومییه‌كان بدرێت و زانكۆی حكوومی به‌هێز بكرێت، چونکە زانكۆ ده‌توانێت ده‌وری گرنگی هه‌بێت".
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا به بایەخه‌وه باسی كه‌رتی نه‌وتی كوردستانی كرد و ڕایگه‌یاند، زیاتر گرنگی بە كه‌رتی نه‌وت ده‌درێت و سندووقی داهاته نه‌وتییه‌كان داده‌مه‌زرێنن و ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن.
وریا حسێن، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاریی نەوتی كوردستان ده‌ڵێ: "گرنگیدانی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی به كه‌رتی نه‌وت و شه‌فافكردنی داهات و دروستكردنی سندووقی داهات یه‌كێك ده‌بێت له كاره گرنگه‌كانی كابینه‌كه‌ی. هیوادارین كه‌رتی نه‌وت له كوردستان زیاتر گرنگیی پێ بدرێت و شه‌فافیه‌تی زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو بكرێته‌وه".
وریا حوسێن گوتیشی: "حكوومه‌تی نوێ سندووقی داهاته نه‌وتییه‌كان دابمه‌زرێنێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت ڕێك بكه‌وێت، به‌دڵنیاییه‌وه كه‌رتی نه‌وتی كوردستان ده‌چێته قۆناخێكی تره‌وه. دروستكردنی سندووقی داهاته نه‌وتییه‌كان، واته شه‌فافیه‌ت له نه‌وت و گازی كوردستان، بۆیه ده‌ستخۆشیمان له‌و بڕیار و كارنامه‌یه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران هه‌یه ".
ئه‌ندازیاری بیناسازی، ئارام عه‌لی ده‌ڵێ: "كارنامه‌ی حكوومه‌ت كه به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندییه‌وه، كارنامه‌یه‌كی زۆر پته‌و بوو و كارنامه‌ی حكوومه‌ت وه‌ك كارنامه‌ی حكوومه‌تی وڵاتانی پێشكه‌وتوو بوو كه جه‌ختی ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر چاكسازی و خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. له ڕابردوودا جێگه په‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵی له حكوومه‌تدا هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنه‌كاندا و پێویسته پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا بكرێت".
ئارام عه‌لی گوتیشی: "داوا ده‌كه‌ین به ته‌واوی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌دا پچنه‌وه كه لەگەڵ وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانه‌كاندا كراون و به‌شێكی زۆری ئه‌و پڕۆژانەی له بواره جیاجیاكاندا وه‌سێندراون، بخرێنه‌وه كار".
عه‌زیز هه‌ورامی




