٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی: كابینەی نوێ هی هاووڵاتیانی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، كە كابینەی نوێ، هی پارتی و گۆڕان و یەكێتی و پێكهاتەكان نییە، بەڵكوو كابینەی هاووڵاتیانی كوردستانە.

لە دوای تەواوبوونی رێوڕەسمی دەنگدان بە سەرۆكوەزیران و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی، لە پرێسكۆنفرانسێكدا بۆ مێدیاكان، رایگەیاند: "سەبارەت بە پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای چاوەڕوانییەكی زۆر و گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوام، ئەمڕۆ گەیشتینە ئەنجام، ئێمەش وەكو فراكسیۆنی پارتی لە ئاست بەڵێنی خۆمانداین و چاودێریی حكوومەتی نوێ دەكەین".

خۆشناو جەختیشی لەوە كردەوە، كە كاری لەپێشینەی كابینەی نۆیەم رەنگدانەوەی ئەو كارنامەیە دەبێ، سەرۆكوەزیران هێڵە گشتییەكانی خستە روو، هاوكات كابینەی نوێش كابینەی هاووڵاتیان دەبێ، وەك سەرۆكوەزیران رایگەیاند، كە هەر وەزیرێك لە هەر لایەنێك بێ، دەبێ پابەندی كارنامەی حكوومەتی نوێ بێت و وەزیری هاووڵاتیان بێ، نەك هیچ لایەنێك.

ئەوەیشی روون كردەوە، كە ئەوان وەكو پارتی لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی رێككەوتنیان هەبووە و دەبێ پابەند بن پێوەی، هاوكات ئەو لایەنانەیشی بەشدارییان نەكردووە و بوونەتە ئۆپۆزسیۆن، ئیعتیباری گەورەشیان بۆ دادەندرێ و بەو هیوایەشن، كە ئەوانیش بەشێك بن لە چاكسازی.

 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار