مەسروور بارزانی گەیشتە پەرلەمانی كوردستان

هەولێر-KDP.info- كەمێك پێش ئێستا مەسروور بارزانی راسپێردراو بۆ سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و ئەندامانی پێكھاتەی كابینەی نوێ گەیشتنە پەرلەمانی كوردستان و پاش كەمێكی دیكه كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ دەست پێدەكات.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان مەسروور بارزانی وەك سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی دەخۆن.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی داھاتوو بۆ پەرلەمانتاران و رای گشتی دەخرێتەڕوو.





