دەستەی دەستپاکیی ھەرێم: ئەنجامی وردبینیی سیڤیی کاندیدی وەزارەتەکان ڕەوانەی پەرلەمان کراوەتەوە

ھەولێر-KDP.info- دەستەی دەستپاکیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە کاری وردبینیی سیڤیی وەزیر و پلە تایبەتەکان تەواو کراوە و پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کراوەتەوە.
دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا، کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، ڕایگەیاند: "دوابەدوای نووسراومان ژمارە ٥/١١٣ لە ٢٣/٦/٢٠١٩ بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کە تێیدا داوامان کردبوو (سیڤی)ی کاندیدانی کابینەی داھاتوو و پلە تایبەتەکانمان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ وردبینی، ئەمڕۆ ٩/٧/٢٠١٩ وەک ئەرکێکی خۆی لەژێر ڕۆشناییی یاسای دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستاندا بە نووسراوی فەرمی، دەستەی دەسپاکی ئاکامی وردبینیی کاندیدەکانی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کردەوە."
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ بێتەوە و تێیدا متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بدات.
بڵند ئیبراھیم




