٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خۆشناو: سەرجەم رێكارەكان تەواو بووە.. سبەی دەنگ بە كابینەی نوێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، سەرجەم رێكارەكان بۆ دەنگدان لەسەر راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ و ئەندامانی حكوومەتی نوێ تەواو بووە و سبەینێ دەنگ بە كابینەی نوێ دەدرێت.

ئومێد خۆشناو، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند كە سەرجەمی رێكارەكان بۆ دەنگدان بە راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و ئەندامانی پێكهاتەی كابینەی نوێ تەواو بوون و سبەینێ كاتژمێر١١ پەرلەمانی كوردستان دادەنیشن و دەنگیان پێ دەدرێت.

سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی چەند پەرلەمانتارێكیش، خۆشناو روونی كردەوە، كە لە دوای دەنگدان بە كابینەی نوێ دەبێت، بەڵام كاتەكەی دیاری نەكرد.

دوێنێ نووسینگەی مەسروور بارزانی، راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ناوی ئەندامانی پێكھاتەی كابینەی نوێی ئاشكرا كرد و سیڤیی كاندیدەكانی رادەستی پەرلەمانی كوردستان كرد.

 

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار