٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پەرلەمانی عێراق ھەوڵێک بۆ بڕینی شایستە دارایییەکانی ھەرێم شکستی ھێنا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەمڕۆ ھەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق کرا و لەو بڕگەیەی باسی پلە تایبەتەکان دەکرا، ماوەکەیان بۆ دوو مانگی دیکە بۆ درێژ کرایەوە و ھەوڵ درا بڕینی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانیش بخرێتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا و شکستی ھێنا.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا یاسای بودجە، بڕگەی تایبەت بە پلە تایبەتەکان ھەموار کرایەوە و ماوەیان بۆ دوو مانگی دیکە بۆ درێژ کرایەوە، چونکە ٣٠/٦ دوواین وادەی کارکردنیان بووە، ئەمەش بۆ ئەوەی لایەنەکان لەو ماوەیەدا لەسەر ئەو پۆستانە بگەنە ڕێککەوتن."

د. ڤیان سەبری گوتیشی: "لە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر داوای پەرلەمانتارێک داوا کرا کە بڕینی شایستە دارایییەکانی ھەرێمی کوردستان زیاد بکرێت بۆ بەرنامەی کار و ئەو داوایە خرایە دەنگدان و لە کۆی ٢٠٨ دەنگ تەنیا ٤٩ دەنگی بەدەست ھێنا، بۆیە ئەو ھەوڵەی درا بۆ بڕینی شایستە دارایییەکانی ھەرێم شکستی ھێنا و سەرکەوتوو نەبوو."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار