٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کابینەی نوێدا کۆمەڵێک پۆست بە کوردانی ئێزدی دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال گوتی، بڕیارە لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا کۆمەڵێک پۆست بە کوردانی ئێزدی بدرێت، وەکو بریکاری وەزیر و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی .

مەحما خەلیل ، قایمقامی قەزای شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیار دراوە لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا کۆمەڵێک پۆستی ڕاوێژکار و بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی بدرێتە کوردانی ئێزدی و پارتی دیموکراتی کوردستان حیسابی بۆ کوردانی ئێزدی کردووە و لە کابینەی نوێدا بێبەشی نەکردوون."

مەحما خەلیل گوتیشی: "ھەرکاتێک کابینەی نوێ پێک ھات، پۆستەکانیش دەدرێنە کوردانی ئێزدی و کاندیدیشیان بۆ دیاری دەکرێت."

خەلیل باسی لەوەش کرد: "ڕاستە کە باس لەوە دەکرێت من کاندید کراوم بۆ پۆستی ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان و پارتی من بۆ ھەر پۆستێک دیاری بکات، بە شانازییەوە قبووڵی دەکەم."

جگە لەوەش، شێخ شامۆ بۆ پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی دیاری کراوە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار