٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى فەڕەنسا کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات و ڕۆژى چوارشەممە ١٠ى تەمووزى ٢٠١٩ لە کۆشکى ئەلیزێ لەگەڵ بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا کۆدەبێتەوە.
 
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى فەڕەنسا پەیوەندییەکانى فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکه‌ تاوتوێ دەکەن.
 
نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان
 
٨/٧/٢٠١٩

هەواڵی پەیوەندیدار