ئازاد تۆفیق: یادداشتی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌خه‌نه به‌رده‌م حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info - زیاتر له پێنچ ساڵه هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته چواره‌م پارێزگای كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان لەسه‌ر چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه نه‌توانراوه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پارێزگاكه دابندرێت. پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، یادداشتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌م حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان."
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هۆكاری نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له هه‌ڵه‌بجه ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسیی ئه‌نجومه‌نه‌كه، بۆیه دووا خرا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان".
به‌یانی، 8ی تهمووز 2019، په‌رله‌مانی كوردستان سێیه‌م دانیشتن بۆ هه‌مواركردنه‌وه و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تا كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان درێژ ده‌كاته‌وه.
ئازاد تۆفیق گوتیشی: "هه‌ڵەبجه پێویستی به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بێت و وتوشمانه ئه‌نجومه‌ن چاک ده‌بێت و هاوكاری پارێزگار و جێگری پارێزگار و ته‌واوی فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت، یادداشتی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ كابینه‌ی 8ـی حكوومه‌ت به‌رز كرابووه‌وه".
ڕۆژی 13-3-2014، له لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانییەوە واژۆ له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی شاره‌كه كرا، لە 2-5-2015 له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له هۆڵی مۆنه‌مێنتی شاره‌كه پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند كرا و كرایه چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، پاشان سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی، مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تیی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئیمزا كرد.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: "جارێكی تر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یادداشتی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه".
ڕووبه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 1599 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و پێك هاتووه له قه‌زای هه‌ڵه‌بجه، ناوه‌ندی پارێزگاكه و، ناحیه‌كانی سیروان، خورماڵ، بیاره، به‌مۆ و 86 كیلۆمه‌تر له پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌سه."
عه‌زیز هه‌ورامی




