٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا: کێشەی کارەبای دھۆک چارەسەر کرا

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info-  کێشەی کەمیی کارەبای دھۆک چارەسەر کرا و گوتەبێژی وەزارەتی کارەباش ئاشکرای کرد، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان خۆی لەسەر خەتە و گازوایل دابین کراوە بۆ ئەوەی وێستگەی کواشێ لە دھۆک دەست بە بەرھەمھێنانی کارەبا بکات.

 

حەمە ئەمین ھەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کێشەی کارەبای دھۆک کێشەیەکی ھونەرییە و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان خۆی لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی. دوو ڕێگا  گیراوەتە بەر بۆ چارەسەرکردنی کارەبای دھۆک، ڕێگای یەکەم بەھێزکردنی ھێڵەکانی کارەبان بۆ دھۆک و دروستکردنی ھێلێکی نوێیە، بەوەش کێشەی گواستنەوەی کارەبا لە کۆنتڕۆڵی گشتی بۆ پارێزگای دھۆک چارەسەر دەبێت."

 

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت: "تا ھاووڵاتییان لە گەرمای ھاویندا کارەبای پێویستیان بۆ دابین بکرێت وەک چارەسەری بەپەلە بڕێکی زیاتری گاز بۆ پارێزگای دھۆک دابین کراوە، تا وێستگەی کارەبای کواشێ لە دھۆک بەتەواوەتی کار بکات و بەرھەمی ڕۆژانەی زیاد بکرێت."

 

حەمە ئەمین ھەورامانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەپێی پلانی حکوومەت لەمەودووا کێشەی نایەکسانی کارەبا لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا نامێنێت و دھۆکیش ھاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان کارەبای بۆ دابین دەکرێت، چونکە پێشتر کێشە ھەبوو لە دابەشکردنی کارەبا، ئەوەش ھی نەبوونی گازوایل بوو، لەمەودووا ئەو جیاوازییە نامێنێت."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار