٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە كرێی خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ی زارۆكی شەھیدان خەرج بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- لە سنووری پارێزگای دھۆك، نزیكەی ھەزار قوتابیی كوڕ و كچی شەھیدان لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە پارەی كرێی خوێندنیان بۆ خەرج دەكرێت و لە زانكۆ و پەیمانگا ئەھلییەكان دەخوێنن، بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدانی دھۆكیش دەڵێ، كرێی خوێندنی ماستەریشیان بۆ خەرج دەكرێت.

ژیان مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدانی پارێزگای دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە سنووری پارێزگای دھۆك نزیكەی ھەزار قوتابی كه‌ ھەموو كوڕ و كچی شەھیدانن، لەسەر ئەركی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە زانكۆ و پەیمانگا ئەھلییەكان درێژە بە خوێندن دەدەن و كرێی خوێندنیان بۆیان خەرج دەكرێت، لە ئێستاشدا دەست بە دابەشكردنی كرێی خوێندنی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ كراوە و رۆژانە چەندین قوتابی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەھیدانی دھۆك دەكەن بۆ وەرگرتنی كرێی خوێندن".

بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدانی دھۆك دەشڵێت: "بڕیارە لە داھاتوودا كرێی خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ خەرج بكرێت، بێگومان تۆماركردنی ناوی قوتابیانیش بەردەوامی ھەیە و ھەر كوڕ و كچێكی شەھید بیەوێ لە زانكۆ و پەیمانگای ئەھلی درێژە بە خوێندن بدات، لە رێگەی داواكارییەكەوە سوودمەند دەبێت لە كرێی خوێندن و لە ھەر زانكۆیەكی ئەھلی وەر بگیرێت و كرێیەكەی هەرچەندێك بێت، حكوومەت بۆی خەرج دەكات".

مستەفا روونیشی كردەوە: "تەنانەت ئێمە كرێی خوێندنی ماستەر و دكتۆراشیان بۆ خەرج دەكەین، بەڵام بە مەرجێك قوتابییەكە لەنێو ھەرێمی كوردستان قوتابی بێت و بۆ دەرەوەش لە ھەوڵداین ئەو زانكۆیانەی لەلایەن ھەرێمی كوردستانەوە دانپێدانراون، ئەگەر قوتابیی كوڕ و كچی شەھید بیەوێ لەوێ درێژە بە خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بدات، سوودمەند بێت، بەڵام ھێشتا نەبووەتە بڕیار".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار