دووسبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.. ماڵپەڕی KDP كارنامەی دانیشتنەكە بڵاو دەكاتەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكایەتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، لە بانگهێشتنامەیەكدا داوا لە سەرجەم ئەندامانی دەكات، كە پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممەی داهاتوو، ئامادەی دانیشتنی ژمارە ١٠ی ئاسایی بن، هاوكات كارنامەی دانیشتنەكەش لە چەند خاڵێكدا ئاشكرا كراون.
لە بانگهێشتنامەیەكی سەرۆكایەتیی پەرلەماندا، كە واژۆی دكتۆر ڤاڵا فەرید، سەرۆكی پەرلەمانی لەسەرە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، داوا لە سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان كراوە، رۆژی شەممە رێككەوتی ٦ی٧ی٢٠١٩ سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ ئامادەی دانیشتنی ژمارە ١٠ی ئاسایی ساڵی یەكەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بن.
كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان بەم شێوە دەبێت:
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەمی ئەو پێشنیازە یاساییانەی خوارەوە بەپێی حوكمی ماددەكانی ٧٩و ٨٠و ٨٢ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١- پێشنیازی یاسای مرۆڤسازی لە هەرێمی كوردستان.
٢- پێشنیازی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە سنووری شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان.
٣- پێشنیازی یاسای هەمواری یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٠٩ یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.




