٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خەسرۆ جاف دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز خەسرۆ جاف

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (خورشیدە داود بەگی جاف)ـی هاوژینی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە هاوبەشی خەممان بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانی بەگزادەی جاف و ئاشنایانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووی هاوژینتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

انا لله و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار