یه‌كێتیی پۆسته‌ی جیهانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به ناردنی پۆسته له كوردستانه‌وه بۆ گشت جیهان

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، یه‌كێتیی پۆسته‌ی جیهانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕێوە به ناردنی پۆسته له كوردستانه‌وه بۆ گشت جیهان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
ئومێد محەمه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی كه پێشتر له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا هه‌بوو، هه‌نارده‌ی پۆسته له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ گشت جیهان ڕاوه‌ستابوو، به‌ڵام چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر داواكاریی ئێمه، حكوومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی داوای له یه‌كێتیی پۆسته‌ی جیهانی كرد كه ڕێگا بدرێت پۆسته له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بنێردرێت بۆ هه‌موو جیهان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئێستا هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆسته‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنەوە پۆسته‌كانیان بنێرن بۆ هه‌ر وڵاتێك كه ده‌یانه‌وێت."
هێدی كاكه‌یی




