ڕزگاربووانی دەستی داعش قەرەبوو دەکرێنەوە

دهۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ٢ ملیۆن وەک هاوکاری دەداتە نزیکەی ٩٠٠ ڕزگاربووی دەستی داعش.
ئەسکەندەر محەمەد ئەمین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە پلاندایە هەموو ڕزگاربووانی دەستی داعش هاوکاریی ئەوها وەرگرن."
لەوبارەیەوە، حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی کوردی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: "پێش ساڵیک ئێمە ئەو پرۆژەیەمان پێشنیار کردبوو بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕزگاربووانە، خۆشبەختانە ٨٩٩ کەس وەردەگرن، کە ١٢ کەسیان منداڵن."
نوێنەری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گوتیشی: "ئەم هاوکارییانە بەردەوام دەبن و قۆناغ بە قۆناغ ڕزگاربووەکان قەرەبوو دەکرێنەوە."
کــاروان بــاعەدری




