٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"جووتسایدی ڕێگای ناحیەی باتێل و زاخۆ تا مانگی ئەیلوول تەواو دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

 

زاخۆ-KDP.info-  ماوەی چەند ڕۆژێکە دەست بە قیڕتاوکردنی ڕێگای ناحیەی باتێل بۆ گەلی زاخۆ کراوە و کۆمپانیای جێبەجێکاریش ئاشکرای کرد، جۆرێکی قیڕ بەکار دەھێندرێ کە بۆ یەکەم جارە لە کوردستان و عێراق کاری پێ دەکرێت.

 

ئەندازیار، کامیران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی ڕێگای باتێل - زاخۆ لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە دەست بە قاتی سێیەمی کراوە و بۆ تەواوکردنی ڕێگاکە جۆرە قیڕێک بە ناوی ستونماستیک بەکار دێت، کە بۆ جاری یەکەمە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق کار بەو قیڕە دەکرێت، ئەو قیڕە زیاتر بەرگەی پلەکانی گەرما دەگرێت و تەمەنی پڕۆژەکەش درێژ دەکاتەوە."

 

بەڕێوەبەری پڕۆژەکە گوتی: "کارگەیەکی بەرھەمھێنانی قیڕی جۆری ستوماستیک لە ناوچەی گرشین دامەزراوە و لە ڕێگەی چەندین پسپۆڕی بیانییەوە سەرپەرشتیی دروستکردنی قیڕەکە دەکرێت، بڕیاریشە تا سەرەتای مانگی ئەیلوولی دابێت پڕۆژەی قیڕکردنی ڕێگای باتێل- زاخۆ کۆتاییی بێت، کە پێنج تۆن لەو جۆرە قیڕەی تێدا بەکار دێت."

 

ئەندازیار، کامیران عەبدوڵڵا گوتیشی: "جووتسایدی ناحیەی باتێل – گەلی زاخۆ وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەژمار دەکرێت، درێژیی پڕۆژەکە ١٣ کم و لە لایەن کۆمپانیای دارین گرووپەوە بە گوژمی ٦٣ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت، کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٣ دەست بە پڕۆژەکە کرابوو و تا ٢٠١٧ تەنیا توانرا دوو چین لە ڕێگاکە قیڕ بکرێت."

قائید میرۆ

 
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار