٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پلاندانان: ئەو پڕۆژانەی دەكەونە وەكارخستن بۆ بووژانەوەی بازاڕە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانان ڕایدەگەیەنێت، ئەو پڕۆژانەی كە گرینگ و ستراتیژین و لە هەمان كاتدا دەرفەتی كار وەگەڕ دەخەن، بەشەبودجەیان بۆ دابین دەكەین، هەروەها نزیكەی 40 هەزار دەرفەتی كار پەیدا دەبێت.

زاگرۆس فەتاح، لە لێدوانێكدا پەیوەست بە پڕۆژەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە ساڵی 2019دا پڕۆژەیەكی زۆری وەبەرهێنان‌ دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە، كە ئەمەش بووژانەوەی بازاڕ و دەرفەتی كار زیاد دەكات، هەروەها دەشڵێ، ئەو پڕۆژانەی كە گرینگ و ستراتیژین، لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئێمەوە هەماهەنگی كراوە‌ كە بتوانین بەشەبودجەیان بۆ دابین بكەین، بە تایبەتی ئەو پڕۆژانەی كە دەرفەتی كار وەگەڕ دەخەن.

فەتاح جەختیش لەوە دەكاتەوە، وەزارەتی پلاندانان بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە حكوومەت بەشەبودجەیەك كە هەرچەند كەمیش بێت، بتوانێ دابینی بكات بۆ پڕۆژەكان، چونكە پێی وایە، گرینگیی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە جگە لەوەی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان دەگەیەنن، لە‌ هەمان كاتدا دەرفەتی كاریش دەڕەخسێنن.

بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانان ڕاشیدەگەیەنێت، ئەو پڕۆژانەی دەكەونە وەكارخستن و پارەیان بۆ دابین دەكرێت، بۆ بووژانەوەی بازاڕە،‌ بە تایبەتی بووژانەوەی بواری بیناسازییە، ناوبراو گوتیشی، لە رێگەی پڕۆژەكانەوە رێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان كەمتر دەبێتەوە و خەڵك دەتوانێ كاری دەست كەوێ لەم بوارەدا.

هاوكات پێشی وایە، جووڵەی بازاڕ و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان‌ دەرفەتی كاری زۆر دروست دەكات، لە لایەكی دیكەشەوە بە پێی ئەو دیراسانەی كە ئەنجامیان داوە، لە هەرێمی كوردستان، هەر ملیار دۆلارێك‌ خەرج بكرێت، نزیكەی 40 بۆ 45 هەزار دەرفەتی كار پەیدا دەكات، كە ناوبراو پێی وایە، سیاسەتێكی باشی رەخساندنی هەلی كارە.

 

هەڵكەوت محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار