بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە سەمیر غەریب دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز سەمیر غەریب
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (غەریب مستەفا بەڵخەیی) سەرپەلی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و باوكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




