٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێن"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان گوتی، یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێن، بەڵام چاوەڕێی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان دەکەن و یەکەم کاریشیان لە کابینەی نوێدا دامەزراندنی ئەو دەرچووانە دەبێت.

د.گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە نووسراوێکمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە لەبارەی دامەزراندنی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان و داوای ڕوونکردنەوەمان لێ کردووە و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاری دامەزراندنی یەکەمەکانی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ی دەرکردووە و تەنھا فەرمانی دارایی ماوە."

د.گەلاوێژ عوبێد گوتیشی: "بۆ دامەزراندنی یەکەمەکانی ساڵانی دیکەش چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین، چونکە پێویستە سەرجەم یەکەمەکان دابمەزرێن."

عوبێد باسی لەوەش کرد: "ھۆکاری دواکەوتنی دامەزراندنی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان گۆرینی کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و ھەرکاتێک حکوومەتی نوێ دامەزرا یەکەم کاری ئێمە سەردانیکردنی وەزیری دارایی دەبێت و لەگەڵی کۆدەبینەوە و ھەوڵدەدەین یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان دامەزرێن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار