بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە ئیبراهیم كوێخا هەمزە خۆشناو دەكات

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز ئیبراهیم كوێخا هەمزە خۆشناو
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(زەینەب)ـی كچتانمان پێگەیشت.
خۆمان بە هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتان دەزانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی




