له ڕێگای پرۆژه‌یه‌كه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم زیاده‌ڕۆییی سه‌ر كه‌رتی كاره‌با ناهێڵێت

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ڕایگەیاند، بۆ نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆییی سه‌ر كه‌رتی كاره‌با، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ١٨ مانگی داهاتوودا سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك بۆ ماڵان و شوێنه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان ده‌به‌ستێت.
حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له سنووری ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باشوور له هه‌ولێر ده‌ستمان كردووه به به‌ستانی پێوه‌ری زهیرهكی كاره‌با له‌بری ئه‌و پێوه‌ره كۆنه‌ی كه پێشتر كاری پێ ده‌كرا."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌ڵێت: "سیسته‌مه‌كه زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر كه‌رتی كاره‌بای كوردستان ناهێڵێت، بەهۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كان له‌سه‌ر ستوونه‌كان ده‌بن، نه‌ك له‌ناو ماڵان و، كۆمەڵێك ڕۆتینیاتیش له وه‌زاره‌تی كاره‌با نامێنێت."
حوسێن حه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "تا ئێستا پێوه‌ره‌كه بۆ زیاتر له ٢٠٠٠ شوێن به‌ستراوه و به‌گوێره‌ی ئه‌و گڕێبهستهش كه به‌رده‌سته ده‌بێ له ماوه‌ی ١٨ مانگی داهاتوودا سیسته‌مه بۆ ته‌واوی شوێنه بازرگانی و پیشه‌سازییەکان و بۆ ماڵانیش ببه‌سترێت.
له‌باره‌ی سیسته‌مه نوێیه‌كه و گۆڕانكاری له نرخی كاره‌بادا، بەڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ڕوونی كرده‌وه: "سیسته‌مه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیی به یه‌كه‌ی نرخی كاره‌باوە نییه. به‌ڵكو ته‌نیا كۆنترۆڵی به‌كارهێنانی كاره‌با ده‌كات."
هێدی كاكه‌یی




