٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەهیم عەبدوڵڵا: لێدوانەكەم وەك ماڵپەڕی KDP بڵاو بكەنەوە و مەیشێوێنن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، كێشەی كارەبای دهۆك، كێشەیەكی جددییە و نابێت ڕاگەیاندنەكان شیكردنەوەی جۆراوجۆری بۆ بكەن بە بێ زانیاری.  دەشڵێت: هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ چارەكردنی گرفتە هەنووكەییەكانی كارەبای شارەكە بەردەوامن.

فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، لە رێگای ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، داوا دەكات ماڵپەڕ و رۆژنامەكان لێدوانەكەی وەك خۆی بڵاو بكەنەوە، كە پێشتر بۆ ماڵپەڕی فەرمی دابووی و نەیشێوێنن.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ڕاشیگەیاند: "كێشەی كارەبای دهۆك جددییە و ناكرێت ڕاگەیاندنەكان شیكردنەوەی جۆراوجۆری بۆ بكەن، بەڵكوو دەبێت كێشەكە وەك خۆی بگەیەنن".

دوێنی یەكشەممە، فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی پێنج مانگی داهاتوودا كێشەی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبای دهۆك بە تەواوی چارەسەر دەبێت و بەم شێوەیەش كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای دهۆك وەك هەولێر و سلێمانی لێ دێت"، بەڵام بە دەیان ماڵپەڕ و رۆژنامە شیكردنەوەی جۆراوجۆریان بۆ لێدوانەكەی كردبوو، وەك ئەوەی كە كارەبای نیشتیمانیی دهۆك ببێتە (24) كاتژمێری.

بەشێك لە ماڵپەڕ و رۆژنامەكان، جگە لە شێواندنی لێدوانەكەی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، بەشێكی زۆری بیرۆكە و داتاكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتییان بەكار هێنابوو، بە بێ ئەوەی ناوی بێنن وەك خاوەنداریەتیی زانیاری.

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار