٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبه‌ینێ پارتی و یه‌كێتی كۆ ده‌بنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  سبه‌ینی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌ڵێ، هه‌ردوولا گۆڕانكاریان له‌ لیژنه‌ی شاندی دانوستانكار كردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستی خستوون، سبه‌ینێ سه‌عات 11ی سه‌رله‌به‌یانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆ ده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ زانیاریشی دا كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گۆڕانكاریان له‌ شاندی دانوستانكاری خۆیان كردووه، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆكی لیژنه‌ی دانوستانكار مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فرسه‌ت سۆفی و ئومێد سه‌باح.

شاندی یه‌كێتییش حاكم قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دانوستانكار داناوه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار