داوا ده‌كرێت په‌كه‌كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت
__2019_06_30_h15m1s4__ER.jpg)
هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كەوە له ناوچه شاخاوی و گوندنشینه‌كانی سنووری بناری قه‌ندیل، به‌رده‌وام سوپای توركیا سنووری خاكی كوردستان ده‌به‌زێنێت و بۆردوومانی گونده‌كان ده‌كات و هاووڵاتییانی سڤیل ده‌بنه قوربانی. چاودێرانی سیاسی و چالاكان و ڕۆژنامه‌نوسان ده‌ڵێن، پێویسته په‌كه‌كه دۆخی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت و له ناوچه ئاوهدانەکان و گونده‌كان بڕۆنه ده‌ره‌وه.
دڵشاد نامیق، چاودێری سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستی ڕاگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان، خۆی قایم كردووه، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له وڵاتی توركیا ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته بیانوودان به‌ده‌ست وڵاتی توركیاوە كه له ڕێگه‌ی سوپاكه‌یه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان ببه‌زێنێت و، له ڕێگه‌ی فرۆكهكانییەوە بۆردوومانی هه‌ڕه‌مه‌كی بكات و ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی زیانی گیانی و ماڵی به‌ر هاووڵاتییانی ناوچه شاخاوییه‌كان بكه‌وێت".
دڵشاد نامیق گوتیشی: "ئه‌وه‌ی زیاتر بووه‌ته جێگای سه‌رنج ئەوەیە کە په‌كه‌كه باره‌گاكانی هێناوه‌ته ناوچه ئاوه‌دانی و گونده‌كان، كه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی تێیاندا نیشته‌جێن و، سه‌رقاڵی كاری ڕۆژانه‌ی خۆیانن، به‌ڵام به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كەوە ده‌بنه ئامانجی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیا و، زیانی گیانی و ماڵیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
به‌هۆی بۆردوومانی به‌رده‌وامی فڕۆكه‌كانی توركیاوە به بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر ئه‌و گوند و ناوچه ئاوهدانییانهی كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه تێیاندان، هاووڵاتییانی سڤیل شه‌هید ده‌بن و ڕه‌ز و باخ و حهیوانهكانیان به‌ر هێرشه‌كان ده‌كه‌ون و تێدا ده‌چن.
له‌م ڕۆژانه‌دا گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به په‌كه‌كه به ناوی باشووری كوردستان خۆیان ڕاگه‌یاند، لهوبارەیەوه دڵشاد نامیق ده‌ڵێ: "پێکهێنانی گرووپی چه‌كداری میلشیایی له ده‌ره‌وه‌ی یاسای هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێ به‌زووترین كات ڕێگری له‌و جۆره گرووپه چه‌كدارییانه بکرێت، كه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئایندهی هه‌رێمی كوردستان و دهیانەوێت ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ردی ڕۆژئاوای كوردستان ببرێت".
ئه‌حمه‌د هاروونی، چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌ڵێ: "بوونی په‌كه‌كه له ناوچه ئاوه‌دانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بناری قه‌ندیل و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا بۆردوومانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، كه دواجار هاووڵاتییانی بێ‌تاوان ده‌بنه قوربانی، بۆیه پێویسته په‌كه‌كه ته‌واوی چه‌كداره‌كانی له‌و ناوچانه به‌رێته ده‌ره‌وه كه هاووڵاتییانی تێدا نیشته‌جێن، ناكرێت هێزێك باس له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بكات به‌ڵام كاره‌كانی ببنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به ئه‌زموون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، ڕێبین ڕه‌حیم ئاماژه به‌وه ده‌كات: "دۆز و مافی خوراوی کورد لە هەر چوارپارچەی داگیرکراوی کوردستان قابیلی خەبات و قوربانی بۆدانە و خەباتیش هەمەجۆرە، ئەوەی سەیرە تا ئێستا پەکەکە نەیتوانیوە بە هیچ جۆرە خەباتێک هەندێک لە مافەکانی کورد بەدەست بهێنێت".
ڕه‌حیم بڕوای وایه، ئەوەی پەکەکە ساڵانێکە لە قەندیلەوە بەرەو باشووری کوردستان ناوی لێ ناوە هەرێمی پاراستنی میدیا هیچ نییە جگە لە نانەوەی کێشە و ئاریشە بۆ هەرێم و بیانوودان بەدەست تورکیاوە تا تۆپبارانی ئەو سنوورە بکات و خاکی کوردستان داگیر بکات".
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه گوتیشی: "زیانمەندی یەکەمیش هەرێمی کوردستان و هاونیشتمانیانە، ئەم هێزە هیچ ڕێزێک بۆ حکوومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانیش دانانێت، ئەگینا دەمێک بوو ئەم گێچەڵەی لەکۆڵی هەرێمی کوردستان کردبووەوە، لە هەموو بارێک‌دا پەکەکە ئێستا لە دەرەوەی ئامانجە ستراتیژییەکانی گەلی کوردەوەیە و بەئاشکرا دژی دەوڵەت و قەزیەی کوردە."
عه‌زیز هه‌ورامی




