ئەنەكەسە پۆستی جێگری سەرۆكی ئیئتیلافی نشتیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریای وەرگرت

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێكی دەستەی سیاسیی ئەنەكەسە ڕایگەیاند، ئیئتیلافی نشتیمانیی سووریا دەستەیەكی نوێی هەڵبژارد و كوردێك لە ئەنەكەسە وەك جێگیری سەرۆكی ئیئتیلافەكە دەستنیشان كرا و لە دەستەی سیاسییشدا ئەندامی هەیە.
عەبدوڵڵا گەدۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، (ئەنەس عەبدە) وەك سەرۆكی ئیئتیلاف و (عەبدلحەكیم بەشار) كە لە پشكی ئەنەكەسەیە، وەك جێگری یەكەم دیاری كران.
گەدۆ گوتیشی: "(عەبدولڕەحمان مستەفا) وەك سەرۆكی حكوومەتی كاتیی سووریا هەڵبژێردرا و (عەبدولباست عەبدوللـەتیف) وەك ئەمینداری گشتی و هەر یەك لە (دیما مووسا) و (عەبدلحەكیم بەشار) و (عەقاب یەحیا) وەك جیگرەكانی دەستنیشان كران و منیش وەك ئەندام لە دەستەی سیاسیدا هەڵبژێردرام".
كــاروان بــاعەدری




