بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە ئازاد لەشكری دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز ئازاد لەشكری
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی وەرزشوانی دێرینی كوردستان (مزۆ لەشكری)ـی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو (مزۆ لەشكری) لە بواری وەرزشدا خزمەتێكی بەرچاوی هەبووە و وەك ناوێك لەو بوارەدا هەمیشە بە زیندووێتی دەمێنێتەوە.
بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوبەشی خەممان بۆ بەڕێزتان و خانەوادەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان و وەرزشوانانی كوردستان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انالله و انا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی




