دۆسكی: لە كۆی 6 باڵیۆزی كورد 3ـیان بەر پارتی دەكەون

بەغدا-KDP.info- لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوان میكانیزمی دابەشكردنی باڵیۆزەكانیان لە وڵاتان داڕشتووە، ئەندامێكی فڕاكسیۆنی پارتیش دەڵێت، لە كۆی 6 باڵیۆزی كورد، 3ـیان بەر پارتی دەكەون.
لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، لە دابەشكردنی باڵیۆزەكاندا لە وڵاتان، هەر 10 كورسی، 1 باڵیۆزی بەردەكەوێت.
لەو بارەیەوە، بەیار تاهیر دۆسكی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند، 70 باڵیۆزی تری عێراق بۆ وڵاتان دەستنیشان دەكرێن، كە 35ـیان لە لایەن وەزارەتی دەرەوە و هەروەها 35ـی تریشیان لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دیاری دەكرێن.
دۆسكێ دەشڵێ، ئەو 35 كەسەی لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دادەنرێن، بە پێی رێژەی كورسییەكانە، كە هەر لایەنێك بە قەد قەبارەی كورسییەكانی باڵیۆز وەردەگرێت.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، 6 باڵیۆز پشكی لایەنە كوردییەكانە، كە لەوانەش 3 بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەون، چونكە رێژەی كوردسییەكان دوو پۆینت شەشە بە پێی هاوكێشەی دابەشكردنی باڵیۆزەكان، بۆیە كورسییەكانی فراكسیۆنەكان، دابەشی كورسییەكانی ئەنجوومەن دەكرێن، كە ئەویش 329 كورسین لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
كــاروان بــاعەدری




