٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ: لە سبەینێوە قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە سبەینێوە بڕیاری قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.

د. سامی جەلال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە سبەینێوە بڕیاری قەدەغەكردنی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە. هەروەها راشیگەیاند، رێنمایی تەواو بۆ هەموو كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل دەركراوە و بۆیان چووە‌ و دابەش كراوە،‌ بۆیە بڕیارەكە لە 1-7ـەوە لە لایەن خاڵە گومرگییەكانەوە جێبەجێ دەكرێت.

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا، پشكنینی تەواوی هونەری لە لایەن خاڵە گومرگییەكانەوە بۆ ئۆتۆمبێلەكان دەكرێت، هەر ئۆتۆمبێلێك لێدراو، تێكچوو، ژێرئاوكەوتوو بێت یاخود بە پێی رێنماییەكان نەبێت كە دەرمان كردووە،‌ دەگەڕێندرێتەوە و كۆمپانیاكەش سزا دەدرێت.

پەیوەست بە سەرپێچیی كۆمپانیاكان و بڕی سزادانیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، د. سامی جەلال ئاشكرای كرد، هەر كۆمپانیایەك ئۆتۆمبێلی لێدراو لە دوای دەرچوونی جێبەجێكردنی بڕیارەكەوە داخڵ بكات، بە بڕی 50 ملیۆن دینار غەرامە دەكرێت.

 

هەڵكەوت محەمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار