پەرلەمانی كوردستان خولی بەھارەی بۆ ماوەی 15 رۆژ درێژكردەوە
هه‌ولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران خولی بەھارەی بۆ ماوەی 15 رۆژ درێژكردەوە.
وەك پێشتر لە بەرنامەی كاری پەرلەمانی كوردستان خرابووەڕوو كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بوو بە درێژكردنەوەی خولی بەھارەی و بە دەنگی 84 پەرلەمانتار خولی بەھارەی پەرلەمانی كوردستان درێژكرایەوە، درێژكردنەوەی خولی بەھارەی پەرلەمان بۆ ئەوەیە كە تا چەند رۆژی دیكە لایەنەكان لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن.
ئەمە لەكاتێكدایە لە 12/6/2019 مەسروور بارزانی، به مه‌رسوومی هه‌رێمی له رێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راسپێردرا. به‌پێى فه‌رمانه هه‌رێمییه‌كه ده‌بێت پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زارى له ماوه‌ى (30) رۆژدا تێپه‌ڕ نه‌كات، كە دوا وادەی دەكاتە 12/7/2019، لایەنەكانیش بەتایبەتی پارتی و یەكێتی لە گفتوگۆدان، بۆ ئەوەی پێش ئەو وادەیە بگەنە رێككەوتن.




